لە سلێمانی ژنێک بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە گیانی لەدەستدا

K24 – سلێمانی
ئەو ژنەی چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە لە تاسڵوجە سووتا گیانی لەدەستدا.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 22ـی كانوونی یهكهمی 2022، سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوێنێ چوار شەممە 21ی کانوونی یەکەم، ئەو ژنەی لە رووداوەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی سووتا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن گیانی لەدەستداوە.
رۆژی سێشهممه 6ـی كانوونی یهكهمی 2022، ئەم مانگە لە ماڵێکی گەڕەکی تاسڵوجە لە سلێمانی بوتڵێکی غاز گڕی گرت و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک سووتان، ژنەکە تەمەنی 63 ساڵ بوو، بەهۆی رووداوەکەوە 43٪ی جەستەی سووتابوو، دوێنێ گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراو پاشان ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە.
پێشتریش لە 17ی تشرینی دووەمی 2022، بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵێک لە گەرەکی کازیوەی شاری سلێمانی تەقیەوە و لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.