له كه‌ركووك هێرشده‌كرێته سه‌ر بازگه‌ی كۆبانێ
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار په‌لاماری بازگه‌یه‌كی هێزه ئهمنییهكانیاندا و ئه‌فسه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار پۆلیسیش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، په‌یامنێری كوردستان24 له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌ی كۆبانێ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی عێراق گیانی له‌ده‌ستدا و چوار پۆلیسیش برینداربوون.
هه‌رچه‌ند زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هێرشه‌كه په‌لامارێكی خێڵه‌كی بووه، به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا زنجیره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی كراونه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی سڤیل، به‌هۆیانه‌وه 20 ئه‌فسه‌ر، پۆلیسی فیدراڵ و هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له دوایین هێرشیشدا له سنووری ناحیەی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای کەرکووك، كاروانێكی سوپای عێراقی كرایه ئامانج و سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیکەش برینداربوون.