ئێران ناردنی درۆنی بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ناسر كه‌نعانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له باره‌ی ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌وترێت هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و راست نییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌نعانی، گوتیشی: جارێكی دیكه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، ئێران هیچ كۆمه‌كێكی پێشكه‌ش به لایه‌نه بهشهڕهاتووهكانی ئۆكرانیا نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێران هه‌میشه رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتان ده‌گرێت به ئۆكرانیاشه‌وه و پێویسته سه‌رۆكی ئۆكرانیا، بزانێت ئارامگرتنی ستراتیژیانه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به‌و پڕوپاگه‌ندانه سنوورێكی هه‌یه.
وڵاتانی خۆرئاوا ده‌ڵێن: ئێران فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی داوه‌ته رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی له دژی ئۆكرانییه‌كان به‌كاری بهێنێت.
رووسیا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان به‌رپه‌رچی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، پێش چه‌ند مانگێك له شه‌ڕی ئۆكرانیا، تاران فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی داوه‌ته رووسیا.
سه‌رچاوه: RT