له عێراق سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی كه له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پشتیوانیدا كاری ده‌كرد، كوژرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، پێنتاگۆن روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی له (19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، له ئه‌نجامی رووداوێكی نا سه‌ربازیدا كوژراوه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ئه‌و سه‌ربازه له كه‌تیبه‌ی سێیه‌می هه‌ڵكوتانه‌سه‌ری هێزه‌كانی مارێنز بووه و له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه، پێنتاگۆن زانیاری زیاتری نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.