راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی له پاریس ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی له پاریس ده‌كات و هێرشه‌كه‌ی به مه‌ترسیدار و دڕندانه وه‌سفكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئۆلاف شوڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا ئیدانەی هێرشەکەی سەر سەنتەری رۆشنبیری و کلتوری کورد لە پاریس كرد و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كرد.
راوێژکاری ئەڵمانیا تویتەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌رنسای له‌باره‌ی هێرشه‌كه ریتویت کردووە و نووسیویەتی، "هێرشێکی مەترسیدار پاریسی هەژاند. ئیدانەی هێرشە دڕندانەکەی پایتەختی فەرەنسا دەکەم. نزا بۆ قوربانییەکان دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له تویتێكدا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی پاریس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوو كه له هێرشه‌كه‌دا كورده‌كان كراونه‌ته ئامانج.
ئەمڕۆ هەینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، کەسێکی (تەمەن 69 ساڵ) بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتگەیەک و ناوەندی کولتووری ئەحمەد کایا لە پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
پاش دەستگیرکردنی هێرشکارەکە و بڵاوبوونەوەی هەندێک زانیاری لەبارەی رووداوەکە، کوردانی دانیشتووی فەرەنسا و بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکیان دژی ئەو هێرشە دەستپێکرد و تێیدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو.