سوودانی پابه‌ندبوونی خۆی به رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکوەزیرانی عیراق پابەندبوون بە رێککەوتننامەی سیاسی نێوان هه‌ولێر و بەغدا دووپاتدەکاتەوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه‌ی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌یدا ئاماژه به چاره‌سه‌ركردنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە ژمارە (45804) له (14ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) ئاراستەی تەواوی وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوه، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردن و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا، ئاماژه به بڕگەی (20) لە کارنامەی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق كراوه، کەوا باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی بەندەکانی دەستووری عێراق دەکات، کە تەواوی لایه‌نه سیاسییە پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق لەسەری رێککەوتوون و لەلایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به دۆسیه و بڕیارەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
رۆژی (13ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بڕیاردرا 400 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ـی ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌بكرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك شاندی وه‌زاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆبوونه‌وه.