ئەمریکا: رۆڵی پاتریۆت لە جەنگی ئۆکرانیا یەکلاکەرەوە دەبێت

K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاوکاریکردنی ئۆکرانیا ئەرکێکی ئەخلاقی وڵاتەکەیەتی و رۆڵی پاتریۆتیش لە جەنگی ئۆکرانیا یەکلاکەرەوە دەبێت.
ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، سیستەمی بەرگری پاتریۆت ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە پاراستنی ئاسمانی ئۆکرانیا لە هێرشە بەردەوامەکانی رووسا، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رەتیکردووەتەوە هەموو ئەو چەکانە بە ئۆکرانیا بدات کە کیێڤ داوای دەکات، لەوانەش مووشەکی دوورمەودا و تانکی ئابرامز.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، واشنتن به به‌های 1.85 ملیار دۆلار هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه‌ی له‌مێژه‌یه ڤلادیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای به‌ده‌ستهێنانی له واشنتن ده‌كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا واشنتن گوێی له‌م داوایه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نه‌ده‌گرت.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "رووسیا ده‌یه‌وێت زستان وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنێت بۆ برسیكردن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی ئۆكرانیا". ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، "له‌ماوه‌ی 300 رۆژی رابردوودا رووسیا هه‌وڵیداوه ئۆكرانیا له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه، به‌ڵام شكست به هه‌وڵه‌كانی هێندراوه".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه، له‌ماوه‌ی داهاتوودا واشنتن به به‌های 850 ملیۆن دۆلاری دیكه هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی به‌های هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ كیێڤ ده‌گاته نزیكه‌ی 21 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیاوه تا ئێستا.