ڤیان سەبری: سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیاسییە

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

 K24– هەولێر

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیاسییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای، رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سوننەکان (سیادە) و چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێکهات و ڤیان سەبری لەوبارەیەوە بە کوردستان٢٤ـی راگەیاند، "بەپێی ئەو رێککەوتنە، بەغدا هەر بڕیارێک لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بدات، پێویستە بە رەزامەندی هەرێمی کوردستان بێت و ئەمەش زۆر گرنگە".

ئەو گوتیشی: ساڵی پێشترهەندێ جار مستەفا کازمی بڕیاری دەدا، بەڵام وەزارەت پێیەوە پابەندنەدەبوو. بە پێی رێککەوتنی ئەمجارە هەر بڕیارێک لەبارەی پرسە دەستوورییەکانی وەکو بودجە، پێشمەرگە، مادەی ١٤٠ و نەوت بدرێت، پێویستە رەزامەندی کوردستانی لەسەر بێت. پابەندبوون بەو بڕیارانە زۆر گرنگە و سەقامگیری عێراق و حکومەت پابەندە بەمەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەیەکە لەمەوبەر سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە و وەک خۆی دڵێت، "سوودانی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیاسییەکە دووپاتکردووەتەوە و بە تەواوی وەزارەتەکانیشی گوتووە کە پێیەوە پابەندبن".

Fly Erbil Advertisment