پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح په‌یامێكی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی كریستیان له‌ كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا داواكارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن و هیواداریشم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەماندا بكێشێت.

مه‌سعود بارزانی

24ی كانوونی یەكەمی 2022