خالید ئه‌لبێرت: ژماره‌یه‌كی زۆر له كریستیانه‌كانی عێراق بۆ یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوون روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كریستیانه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له كریستیانه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، خالید ئه‌لبێرت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كریستیانه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یادکردنەوەی کریسمس و بۆنە ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق جیاوازە و ئاشکراشی دەکات کە بەشێکی زۆر لە کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و ناوچەکانی دیکەی عێراق کریسمس و یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
خالید ئه‌لبێرت روونیكرده‌وه، كریستیانه‌كان به ئازادانه له هه‌رێمی كوردستان یادی جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مشه‌ویش له كلێساكانی هه‌رێمی كوردستان له كاتژمێر حه‌وتی ئێواره تا یه‌كی شه‌و، مه‌راسیمی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كریستیانه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، هه‌میشه له بۆنه‌كانیاندا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه هاوبه‌شییان كردووه و به ئاماده‌بوون و ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی له بۆنه‌كانی كریستیانه‌كاندا به‌شداربوون.
خالید ئه‌لبێرت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته لانه‌ی حه‌وانه و پێشوازیكردن له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تیش كریستیانه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه به‌هۆی خراپی دۆخی ئاسایش و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كانیانه‌وه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.