رووسیا شاری خێرسۆن بۆردومان ده‌كات كوژراو و برینداری لێكهوتهوه

K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی بۆردوومانکردنی شاری خێرسۆن لەلایەن سوپای رووسیاوە، حەوت هاوڵاتی کوژران و 58 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، سەرکۆنەی بۆردوومانی سوپای رووسیای بۆ سەر شاری خێرسۆن کرد، ئاشکرایکرد، بەیانی زوو ناوەڕاستی شاری خێرسۆن لەلایەن سوپای رووسیاوه بۆردوومانکرا.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی بۆردوومانەکە تۆقاندنی خەڵکی ئۆکرانیایە.
لە تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ سوپای رووسیا لە خێرسۆن کشایەوە، دواتر شارەکە لەلایەن کیێڤەوە کۆنتڕۆڵکرایەوە، بەڵام بەردەوام ئامانجی بۆردوومانەکانی رووسیا بووە.
24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.