سوودانی بۆ كوردستان24: كریستیانه‌كان پێکهاتەی سەرەکی عێراقن

K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كه‌نیسه‌ی سه‌یده نه‌جات له به‌غداوه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامادەبوونی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە رێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، دووپاتکردنەوەی گرنگی پێکهاتەی كریستیانه‌كانه لای هه‌ر سێ سەرۆکایەتییەكه‌ی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له میانه‌ی به‌شداریكردن له یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح له كه‌نیسه‌ی سه‌یده نه‌جات له به‌غدا، وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24ـی دایه‌وه تێیدا رایگه‌یاند، کریستیانەکانی عێراق پێکهاتەیەکی سەرەکی وڵاتن و ئامادەبوونی سەرۆکایەتییەکانیش لە رێوڕەسمی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، گرنگی ئه‌و پێکهاتەیه لای هه‌ر سێ سەرۆکایەتییەكه‌ی عێراق.
سوودانی هه‌روه‌ها گوتی: "بە دڵنیاییەوە ئامادەبوونمان لەو رێوڕەسمە، دووپاتکردنەوەی پەیامی برایەتی و کۆکەرەوەی گەلانی عێراقە، كریستیانه‌كان پێکهاتەی سەرەکین، ئەو پێکهاتەیە هاوشێوەی گەلانی دیکەی عێراق کراونەتە ئامانج و پێشتریش کڵێسا‌ی سه‌یده نه‌جات رووبەڕووی دڕاندانەترین هێرشی تیرۆرستی بووەتەوە، ئەمەش مانای سەرکەوتنی گەلە بەسەر بیری توندڕەوی له عێراق".
ئه‌مڕۆش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پیرۆزبایی له كریستیانه‌كانی عێراق كرد و تێیدا رایگه‌یاندبوو، "پیرۆزبایی پێكهاته‌ی كریستیان و ته‌واوی گه‌لانی عێراق ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها سوودانی له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، "فره‌یی له پێكهاته‌ی گه‌لانی عێراق، سه‌رچاوه‌ی هێزه و جێی شانازی هه‌موومانه".