له سه‌رمادا مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك سێ یه‌ك زیاد ده‌كات
بۆچی له پایز و زستاندا رێژه‌ی مردن به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك هه‌ڵده‌كشێت..؟
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر ئولگا بوكیریا، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ، رایگه‌یاند، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكاری فراوان ده‌ریخستووه، هه‌وای زۆر سارد مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
ئه‌و پسپۆڕه گوتیشی: توێژینه‌وه‌كه شیكاری بۆ 32 ملیۆن حاڵه‌تی مردن به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانه‌وه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا كردووه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، هه‌وای زۆر گه‌رم و هه‌وای زۆر سارد مه‌ترسیدارن بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌ڵام هه‌وای سارد ژماره‌ی مردنی چوار هێنده‌ی كه‌شوهه‌وای گه‌رمه. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما مه‌ترسیداره بۆ ژیان.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌ی مردن به هۆی پاڵنه‌نانی خوێن بۆ ناو خوێنبه‌ره‌كان به رێژه‌ی 33 له‌سه‌د و به هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه به رێژه‌ی 32 له سه‌د و به هۆی كه‌موكوڕی له ئه‌ركه‌كانی دڵ به رێژه‌ی 37 له‌سه‌د له كه‌شوهه‌واری ساردا زیاد بووه.
ئه‌و پسپۆڕه راشیگه‌یاند، كاتێك هه‌وا سارد ده‌بێت، جه‌سته ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵی رابێت، بۆ پارێزگاری له پله‌ی گه‌رمی سرووشتی جه‌سته‌ی خوێن زۆرتر جووڵه ده‌كات و دڵ پێویسته كاری زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی پله‌ی گه‌رمی له‌ش بپارێزێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زۆربوونی ترپه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و زۆربوونی چڕی خوێن له ده‌ماره‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی تووشبوون به گرژی ماسولكه‌كانی دڵ و درووستبوونی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك.
دكتۆر ئولگا بوكیریا، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ خۆپاراستن له سه‌رما ده‌خاته‌ڕوو، له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی سه‌رمای توند رووی له ناوچه‌كه‌تان كرد، باشتر وایه له ماڵ بمێننه‌وه. به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازار له سینگیان په‌یدا ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر زۆر پێویست بوو له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه، پێویسته جلی گه‌رم له‌به‌ر بكه‌ن. باشتریش وایه چه‌ند جلێكی ته‌نك به‌سه‌ر یه‌كدا له‌به‌ر بكه‌ن، نه‌ك جلێكی ته‌نك و قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها پێویسته كڵاو و ملپێچ و ته‌نانه‌ت رووپۆش به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای زۆر سارد هه‌ڵنه‌مژن و ده‌م و لوت داپۆشن.
سێیه‌م: باشتر وایه به‌رده‌وام شله‌مه‌نی گه‌رم بخۆنه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه با له ترمزێكدا ئاوی گه‌رمتان پێ بێت و خۆتان له‌و خواردنه‌وانه بپارێزن، كه ئاستی لێدانی دڵ زیاد ده‌كه‌ن و فشاری خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.