تاڵیبان لەسەر قەدەغەکردنی خوێندن لە کچان هاتەدەنگ
"بۆمبی ئەتۆمیش بتەقێنن پاشەکشە لە بڕیارەکەمان ناکەین"
K24 - هەولێر:
محەممەد نەدیم، وەزیری خوێندنی باڵای تاڵیبان لەبارەی کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بڕیاری تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی خوێندن لە کچان، گوتی "پاشەکشە لە بڕیارەکەمان ناکەین ئەگەر بۆمبی ئەتۆمیش بخەنە خوارەوە".
دوای ئەوەی کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی لەسەر بڕیارەکەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی خوێندن لە کچان هاتنەدەنگ و هۆشداریان دایە تاڵیبان لەبارەی بڕیارەکەوە، وەزیری خوێندنی باڵای تاڵیبان رایگەیاند، "ئامادەین بۆ سزا پێشبینیکراوەکانی کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی".
پاش قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە زانکۆ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای تاڵیبانەوە، وهزارهتی ئابووری ئهفغانستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، سكاڵایهكی زۆر لهبارهی شهرعی نهبوونی جلوبهرگی ئهو ژنانه دهكرێت، كه له رێكخراوه ناحكومییه نێودهوڵهتی و ناوخۆییهكان كاردهكهن، بۆیه لهمهودوا ناتوانن لهو رێكخراوانه كاربكهن.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان لە رێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی ئەفغانستانی تاڵیبانی ئیدانە و شەرمەزار کرد داوای لە تاڵیبان کرد، راستەوخۆ بڕیارەکەی بکشێنێتەوە، وەک پابەندبوونێک بە یاسا و بنەما مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە.
پاش بڕیارەکەی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان لەنێو رێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان، سێ رێکخراوی بیانی رۆژی یەکشەممە، رایانگەیاند، کارەکانیان لە ئەفغانستان دەوەستێنن و چاوەڕێی روونکردنەوەی زیاتر لە تاڵیبان دەکەن.