رۆژئاوا داوا لە سڕبیا دەکات سەربازەکانی لەسەر سنووری کۆسۆڤۆ بکشێنێتەوە

K24 - ههولێر:
باڵیۆزخانەی چوار وڵاتی رۆژئاوا لە کۆسۆڤۆ داوا لە سڕبیا دەکەن سەربازەکانی لەسنورەکانی کۆسۆڤۆ بکشێنێتەوە.
باڵیۆزخانەکانی ههر یهكه له وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتالیا، ئەمریکا و بەریتانیا داوا لە سڕبیا دەکەن سەربازەکانی لەسنورەکانی کۆسۆڤۆ بکشێنێتەوە و کۆتایی بە بەسەربازگەکردنی سنورەکان بهێنێت..
باڵیۆزخانهكانی ههر چوار وڵات لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا باسیان لەوەشکرد، هەست بە هەڕەشە دەکەن لەسەریان، بەڵام دەستێوەردان لە دۆخی کۆسۆڤۆ ناکەن و نابنە رێگیرش لەوەی سەرۆکوەزیرانی کۆسۆڤۆ بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە بڕیارەکان دەربکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، فەرماندەی سوپای سڕبیا پێشت ئاماژەی بەوەدابوو، دۆخی سڕبەکانی سنوری کۆسۆڤۆ چەکقبەستووە و پێوێست بە هەبوونی سەربازی سوپای سڕبیا دەکات لەسەر سنوورەکانی کۆسۆڤۆ.