یه‌كێتی ئه‌وروپا چوار ملیۆن یۆرۆ بۆ عێراق ته‌رخانده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوه بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ بۆ هاوكاریكردنی چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له عێراق ته‌رخانبكات و ده‌ڵێت، "ئاواره‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی كاریگه‌رییه‌كانی تێكچوونی ئاسایشی خۆراك بوونه‌ته‌وه".
پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و نەبوونی سەقامگیری سیاسی، گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی، دۆخی ژیانی خه‌ڵكی عێراق خراپكردووه و به‌شی زۆریان توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نییه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئاواره‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی كاریگه‌رییه‌كانی تێكچوونی ئاسایشی خۆراك بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی ئه‌ورووپا بڕیاریداوه بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ بۆ هاوكاریكردنی چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت ته‌رخان بكات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو پارەیە پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ نزیکەی چوار هەزار ئاوارە لە ناوخۆی عێراق دابین دەکات، ئەمە جگە لە دابینکردنی هاوکاری بۆ نزیکەی هەزار خێزانی دیکە کە ئەندامەکانیان بەدەست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن.