لە سنووری سلێمانی بوتڵێكی غاز ته‌قییه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
لە گوندێكی سنووری قه‌زای شارباژێر بوتڵێكی غاز ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئافره‌تێك به‌ناوی (مرواری عومه‌ر) بریندار بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، شاهۆ عوسمان، قایمقامی قه‌زای شارباژێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له گوندی گه‌وره‌دێی سه‌ر به شاره‌دێی گاپیلۆن له سنووری قه‌زای شارباژێر بوتڵێكی غاز ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئافره‌تێك برینداربووه.
قایمقامی شارباژێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئافره‌ته‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و برینه‌كه‌ی سه‌خت نییه. گوتیشی، " ئافرەتەكه بەتەنها دەژیا و ماڵەکەی زیانی مادیی بەرکەوتووە".
رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، 15 كه‌س گیانیان لەدەستدا و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوون، هەروەها شەوی 21/11/2022، لە رووداوێکی هاوشێوەدا بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک شه‌ش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر له 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

