داعش له ره‌ققه هێرشیكرد و كوژراو و بریندار هه‌ن
K24 - هەولێر
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی ئه‌منی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به‌ندیخانه‌یه‌ك له شاری ره‌ققه‌ی باكووری سووریا، بووه هۆی كوژرانی شه‌ش چه‌كداری و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
داعش له رێگه‌ی سۆشیال میدیای تایبه‌تی خۆی، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، شانه‌كانی داعش له گه‌ڕه‌كی (ئینتیفازه) له رۆژئاوای ره‌ققه، هێرشیانكردووهتهسهر چه‌ند باره‌گایه‌كی ئه‌منی و هه‌واڵگری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه بووه‌ته هۆی كوژرانی شه‌ش چه‌كدار و برینداربوونی چه‌ندین چه‌كداری دیكه‌ی هه‌سه‌ده و دوو چه‌كداری داعش‌یش كوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی حه‌جۆ سه‌رۆكی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی ناوخۆی ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، رایگه‌یاند، سێ چه‌كداری هێزه‌كانی ناوخۆ و هه‌روه‌ها سێ چه‌كداری دیكه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌سه‌ده له‌و هێرشه‌دا كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، هێزه‌كانی سووریا دیموكرات هێرشه‌كه‌یان پووچه‌ڵكرده‌وه، تێیدا چه‌كی قورسیش به‌كارهاتووه.
داعش له رێگه‌ی سۆشیال میدیای تایبه‌تی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م هێرشه له‌به‌رامبه‌ر تۆڵه‌ی ئازاردانی ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه دێت، به‌تایبه‌ت خێزانه‌كانیان له كه‌مپی هۆل.