تاران: له‌سه‌دا 83ی ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد كراون

K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی تارانی پایته‌ختی ئێران، عه‌لی قاسی مهر، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه ده‌ستگیركرابوون، %83یان ئازاد كراون.
عه‌لی قاسی مهر، گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له زینداندا ماونه‌ته‌وه ژماره‌یان زۆر كه‌مه و زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن، كه سه‌ركردایه‌تی كرده‌ی "ئاژاوه‌گێڕییان" كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له سێ مانگی رابردوودا 2 هه‌زار و 239 دادوه‌ری تایبه‌ت به دۆسییه‌كانی گێره‌شێوێنی و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تاران سه‌ردانی زیندانه‌كانیان كردووه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا قسه‌یان كردووه.
له 13ی ئه‌م مانگه‌دا، داواكاری گشتیی تاران رایگه‌یاند، سزای زیندانی بۆ 400 كه‌س ده‌رچووه، كه به‌شداریان له كرده‌ی گێره‌شێوێنی كردووه و 160یان له تارانن و سزاكه‌یان له نێوان 5 تا 10 ساڵ زیندانه و 80 كه‌سی دیكه به 2 تا 5 ساڵ زیندان و 160 كه‌سیش به 2 ساڵ زیندان و 70 كه‌سیش سزای پێبژاردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
سه‌رچاوه: ئیرنا