لاڤرۆڤ: ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیداوه سه‌رۆكی رووسیا تیرۆر بكات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی هه‌وڵیداوه سه‌رۆكی رووسیا تیرۆر بكات. ده‌شلێت، "ئۆكرانیا داوای كردووه چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی رووسیا به‌كاربهێنرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، لێداونه‌كانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی (لێدانی سه‌ربڕین) بۆ كریملن، خۆی له‌خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ تیرۆركردنی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری ده‌داته ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی رووسیا ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌وڵی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و بیرۆكانه بدات، ده‌بێت به‌باشی بیر له ده‌رئه‌نجام و سزاكانی ئه‌و هه‌وڵانه بكاته‌وه".
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی لاڤرۆڤ قسه‌ی له‌باره‌وه كرد، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بوو، به‌گوته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ماوه‌ی رابردوودا ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای له وڵاتانی ناتۆ كردووه چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی رووسیا به‌كاربهێنن و ده‌ڵێت، "ئه‌و جۆره داواكارییانه سنووری قبووڵكراو تێده‌په‌ڕێنن".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دمیتری كولیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا داوای كرد رووسیا له ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بێ به‌ش بكرێت.
كولیبا گوتی: حكومه‌تی كیێڤ داواكاره ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چیدیكه رێگه نه‌ده‌ن رووسیا ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بێت و پێویسته له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دووربخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: بوونی رووسیا له‌و ئه‌نجوومه‌نه هاوشانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و چین، جێی هه‌ڵوه‌سته و قسه له‌سه‌ر كردنه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، بێبه‌شكردنی رووسیا له كورسی هه‌میشه‌یی خۆی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به پێی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كارێكی مه‌حاڵه.