مه‌سك : 100 ئامێری ستارلینك ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌ر بۆ خه‌ڵكی ئێران دابینده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند، لەڕێگەی بنکەیەکی تەکنۆلۆجیاوە 100 ئامێری ستارلینکیان خستووەتەکار بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران.
ئیلۆن مەسک راشیگەیاند، دابینکردنی ئەو ئامێرانی ستارلینک لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمریکایە بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ خەڵکی ئێران و گەیاندنی دەنگییان بە جیهان.
ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی هەزار ئامێری ستارلینکی لە ئاستێکی نزیکی ئاسمان دابینکردووە بۆ پێدانی ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر لەسەرانسەری جیهاندا.
بە گوێره‌ی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا، لە (16ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌رەوە تا 25ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، خۆپێشاندان به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو دواتر گیانی له‌ده‌ستدا، لە 156 شار و شارۆچکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان به‌رده‌وامه و بەهۆی کاردانەوەی توند و تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، 448 خۆپێشاندەر و لەوانە 63 مێردمنداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هەروەها 18 هەزار و 170 خۆپێشاندەریش دەستگیرکراون و هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی هرانا، لەو ماوەیدا لە 143 زانکۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان کراوە و 565 قوتابیش دەستگیرکراون.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، گه‌لانی ئێران یادی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌كه‌نه‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانیش جارێكی دیكه بره‌و به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه دراوه‌ته‌وه.