نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خاتوو ئافتاو ساڵح ده‌كات

K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو ساڵح كرد و تێیدا هاوسۆزی و هاوخه‌می پێیان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌م)، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ داوود مه‌حموود محه‌ممه‌د كوڕی خوالێخۆشبوو، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌يان به‌هۆی كۆچی دوایی (دايكى شه‌هيدان) خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو ساڵح قادر، كرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شادبكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆشيه‌وه داوود مه‌حموود محه‌مه‌د، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌ندى و به‌سه‌ركردنه‌وه و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.