ئه‌ندازیارێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا
بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌ك كه پیشه‌كه‌ی ئه‌ندازیاره له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه.
شه‌وی ڕابردوو له قه‌زای خانه‌قین،هاووڵاتییه‌ك به چه‌قۆ برایه‌كی خۆی كوشتووه و پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ڕائید "عه‌لی جه‌مال" گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به (كوردستان 24) ی ڕاگه‌یاند" كوژراوه‌كه، پیشه‌ی ئه‌ندازیاره و خاوه‌نی "3" منداڵه، و له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پۆلیسی خانه‌قین بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.
به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو برایه باس نه‌كرد، كه سه‌ره‌نجام به كوژرانی یه‌كێكیان كۆتاییهاتووه.