كه‌ركووك.. سێ كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك و ژنێك ده‌كوژن

K24 - هه‌ولێر:
له گوندی سمایل به‌گ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك سێ كه‌س هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و ژنی ماڵه‌كه‌یان كوشت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، موقه‌ده‌م عامر شوانی، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ كه‌س به چه‌كه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك له گوندی (سمایل بەگ)ـی كوردنشینی ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکووک.
به‌گوته‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك، "چه‌كداره‌كان پیاوی ماڵه‌كه‌یان بەستووهتەوە و ژنەکەشیان لەسەربانی ماڵەکە کوشتووە". به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ژنەکە ناوی (ھ.س)ـه و تەمەنی 29 ساڵه، رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
موقه‌ده‌م عامر شوانی گوتیشی، "لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، په‌یامنێری كوردستان24 له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌ی كۆبانێ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی عێراق گیانی له‌ده‌ستدا و چوار پۆلیسیش برینداربوون.
له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا زنجیره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی كراونه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی سڤیل، به‌هۆیانه‌وه 20 ئه‌فسه‌ر، پۆلیسی فیدراڵ و هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.