پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كوردستان24: سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شنگال و دۆسییه‌ی ئاواره‌كانی داوه

K24 - هه‌ولێر:
نه‌جم جبووری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مووسڵ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به شنگال و دۆسیه‌ی ئاواره‌كان به ئێمه داوه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا گوتیشی: "هه‌ماهه‌نگییه‌كی باڵا له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا هه‌یه و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وامان خسته به‌رده‌م سه‌رۆك كۆمار، ئه‌ویش به‌ڵێنی پێداین، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یارمه‌تیمان بدات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كێشه‌كانی شنگال و دۆسییه‌ی ئاواره‌كانه‌وه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به لایه‌نی ئه‌منی، نه‌جم جبووری دووپاتیكرده‌وه، هاوكارییه‌كی زۆر له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا هه‌یه و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی مه‌خموور، واتا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باڵا له نێوانیاندا هه‌یه.