داعش له هه‌ر خێزانێكی موسڵ كه‌سێكیان ده‌بات
فێری كرده‌ی تیرۆریستییان ده‌كات و توندڕه‌وی له مێشكیاندا ده‌چه‌سپێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كان له شاری موسڵه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه چه‌كدارانی داعش خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان ناچار كردووه، هه‌ر ماڵێك كه‌سێكیان بنێرن بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه دانیشتوانی موسڵ به میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقیان داوه، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، چه‌كدارانی داعش دانیشتوانی موسڵیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه ، ده‌بێت هه‌ر ماڵیك كه‌سێكیان بنێرنه ناو ڕیزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه و به‌شداری له ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه،داواكارییه‌كه ناچارییه و ده‌بێت دایشتووانی موسڵ پا‌به‌ندبن پێیه‌وه،و له‌سه‌ر هه‌ر خێزانیك پێویسته، یه‌كێك له منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێرنه مه‌شق و ڕاهێنان.
له‌باره‌ی ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ی داعش داوایكردوون، سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه‌یانكردووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان "12" بۆ "55" ساڵیدایه، بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه و ده‌بێت بچنه ناو ڕیزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه و ده‌ست به مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی بكه‌ن.
جۆری ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی كه داعش به‌و كه‌سانه‌ی ده‌كات، بریتییه له "وانه‌ی ئایینی" و به‌ره‌و توندڕه‌وی و تیرۆر ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن و توندڕه‌وی له هزری گه‌نجه‌كاندا ده‌چێنن.
ئه‌م داواكارییه ناچارییه ی چه‌كدارانی داعش، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان و كۆنترۆڵكردنی چه‌ندین قه‌زا و ناوچه‌ی گرنگی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه و نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ.