خلووسی ئاكار: به پشتبه‌ستن به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سووریا رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا و سووریا، به پشتبه‌ستن به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له سووریا رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بینه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری توركیا دووپاتیشیكرده‌وه، له رۆژانی داهاتوودا، هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ سووریا و ناوچه‌كه به گشتی چڕده‌كه‌ینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا سووریی و رووسییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له مۆسكۆ، هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ سووریا له داهاتووێكی نزیك ده‌ستپێده‌كه‌ن، دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
هه‌روه‌ها خلووسی ئاكار گوتی: "له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مۆسكۆ، جه‌خت له پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی دراوسێكان كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت سووریا و عێراق، مه‌به‌ستی توركیا ته‌نیا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره له‌م دوو وڵاته، به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه و داعش كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر سه‌قامگیری سووریا، توركیا و ناوچه‌كه به گشتی.
به گوێره‌ی بڕیاری ژماره 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2015، پێویسته شه‌ڕ له سه‌رانسه‌ری سووریا رابگیرێت و گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامبدرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌م، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، تێیدا باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاواره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كرا.
هه‌ریه‌ك له خلووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا، سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا و عه‌لی مه‌حموود عه‌باس وه‌زیری به‌رگری سووریا، رێككه‌وتن له‌باره‌ی پاراستنی سه‌قامگیری له سووریا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له سووریا و عێراق.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئاسانكارییه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌و سێ وڵاته، كه له ساڵی 2011ـه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مین دیاری سیاسییه به‌رپرسانی ئه‌م سێ وڵاته ئه‌نجامیان دا.