سوودانی بانگهێشتی توركیا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
بۆ سه‌ردانی كردنی ئه‌نقه‌ره، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێگه‌یشت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له ره‌زا گۆنای باڵیۆزی توركیا له عێراق كرد، تێیدا باڵیۆزی توركیا بانگهێشتنامه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بۆ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی راده‌ستی سوودانی كرد.
سوودانیش له‌مباره‌یه‌وه بهڵێنیدا، له نزیكترین كات سه‌ردانی توركیا بكات. باڵیۆزی توركیا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ردۆغان هیوا ده‌خوازێت كۆبوونه‌وه‌كانی هاریكاری ستراتیژی عێراقی و توركی به‌رده‌وام بن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دیداری سوودانی و ئه‌ردۆغان ته‌واوی دۆسییه‌كانی ئابووری و پێشخستنی گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كان تاووتوێی ئاسانكاریكردن بۆ هاتوچۆی وه‌به‌رهێنه‌ران و كرێكارانی توركیا بۆ عێراق ده‌كرێت.