دژه‌ تیرۆری كوردستان زانیاری نوێ له‌باره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ی به‌حركه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

لۆگۆی دژه‌ تیرۆری كوردستان
لۆگۆی دژه‌ تیرۆری كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکە كه‌وته‌ خوارەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی په‌یجی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022)، کاتژمێر 19:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، كه‌وته‌خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتەوە.

دژه‌ تیرۆری كوردستان هاونیشتمانییان دڵنیادەكاته‌وه‌، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.

پێشتریش به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی به‌حركه‌، تۆڵه‌ مه‌هدی خۆشناو تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، درۆنه‌كه‌ له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی جێژنیكان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

 

Fly Erbil Advertisment