له ساڵی 2022 نزیكه‌ی 13 هه‌زار منداڵی ناكام له هه‌ولێر له‌دایكبوونه
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی شاری هه‌ولێر، له ساڵی 2022 زیاتر له 40 هه‌زار منداڵ له‌دایكبوون و رێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵی ناكامیش زیادیكردووه.
به‌پێی ئاماره‌كان، له ساڵی 2022، له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كاندا، 40 هه‌زار و 325 منداڵ له‌دایكبوون كه 19 هه‌زار و 718 منداڵیش له ره‌گه‌زی مێ بوون، هه‌روه‌ها له‌و رێژه‌یه‌شدا، 21 هه‌زار و 673 منداڵ به له‌دایكبوونی سروشتی له‌دایكبوون و 16 هه‌زار و 272 منداڵیش به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی منداڵانی ناكامیش، ئاماره‌كانی ساڵی 2022 ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه ژماره‌ی له‌دایكبوونی منداڵی ناكام له زیادبووندایه كه 12 هه‌زار و 916 حاڵه‌تی له‌دایكبوون تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2022 له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی شاری هه‌ولێر، پێنج هه‌زار و 800 حاڵه‌تی مردنی منداڵ تۆماركراوه، كه سێ هه‌زار و 143 منداڵیان له ره‌گه‌زی نێر و دوو هه‌زار و 657 منداڵیش له ره‌گه‌زی مێ بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له نه‌خۆشخانه ناحكومییه‌كانی شارى هه‌ولێر بۆ ساڵی 2022، 18 هه‌زار و 358 منداڵ له‌دایكبوون كه نۆ هه‌زار و 443 منداڵیا له ره‌گه‌زی نێر و هه‌شت هه‌زار و 915 مندڵیش له ره‌گه‌زی مێ بوون. له‌و رێژه‌یه‌شدا، دوو هه‌زار و 106 منداڵ به‌شێوه‌ی سروشتی له‌دایكبوون و 16 هه‌زار و 15 منداڵیش به نه‌شته‌رگه‌ری لهدایبكوون.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵی ناكام له نه‌خۆشخانه ناحومییهكانی هه‌ولێر ته‌نها 22 حاڵه‌ت تۆماركراوه، هه‌روه‌ها 472 حاڵه‌تی مردنی منداڵیش له نه‌خۆشخانه ناحكومییه‌كان تۆماركراوه كه 286 منداڵ له ره‌گه‌زی نێر و 186 منداڵیش له ره‌گه‌زی مێ بوون.