ئەحمەد عیساوی: ده‌ستووری عێراق گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلاییده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی حیكمه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه سێ له‌سه‌ر چواری كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌رده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌حمه‌د عیساوی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی كوردستان24، دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ده‌ستوور بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت سه‌ردانی به‌رده‌وام له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی هه‌بێت.
ئه‌حمه‌د عیساوی جه‌ختی له‌سه‌رخواستی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربكات و هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تیشی روونكرده‌وه كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده عێراقییه روونیكرده‌وه، گرنگی بوونی په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێته هۆی گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌ش و ده‌بێت تا چاره‌سه‌ركردنی دوایین كێشه‌ش له‌و سه‌ردانیكردنه به‌رده‌وامبن.
ئه‌حمه‌د عیساوی گوتیشی، "به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سێ له‌سه‌ر چواری ته‌واوی كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌رده‌بن".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه ئاشكرایكرد، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌ستوور بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌باره‌ت به كابینه‌كه‌ی سوودانی، ئه‌حمه‌د عیساوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به حكومه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ناوده‌برێت و ده‌ستووری عێراق به ناوبژیوانی سه‌ره‌كی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان ده‌زانرێت و داواشیكرد، ته‌واوی لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌نا بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییه ببه‌ن.