گەشتیارێکی زۆر لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیارانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی سه‌ری ساڵ و به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
هه‌زاران گه‌شتیار له بازگه‌كانه‌وه روویان له شاری هه‌ولێر كردووه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی نشینگه و ئاسایشه‌وه پێشوازییان لێده‌كرێت و به‌رپرسانی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێریش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌وڵی ته‌واوده‌ده‌ن له‌میانی پێشوازیكردن له گه‌شتیاران، یادگارییه‌كی خۆش تۆماربكه‌ن و رووبه‌ڕووی هیچ گرفتێك نه‌بنه‌وه.
له‌م راپۆرته ڤیدیۆییه‌دا، هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان24 روونیده‌كاته‌وه كه به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیارانه‌وه قه‌ره‌باڵه‌خییه‌كی زۆر له هۆتێل و چێشتخانه‌كانی هه‌ولێر دروستبووه و به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ش، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ سه‌ری ساڵی نوێ و پێشوازیكردن له گه‌شتیاران راگه‌یاند.