لە ئەنقەرە سێ کەس لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژران
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر كافتریایه‌ك له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه.
بەپێی زانیاریی پەیامنێری کوردستان24 لە ئەنقەرە، لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، لە ناوچەی ماماکی شاری ئەنقەرە، هێرشێکی چەکداری روویدا و لەئەنجامدا سێ کەس كوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاندووه، هێرشەکە لە کافتریایەکی ئەو ناوچەیە ئەنجامدراوە و تاوه‌كو ئێستا هۆکاری هێرشه‌كه ئاشكرانه‌كراوه‌و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەکە کردووەتەوە.