"ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی به‌ره‌و ته‌قینه‌وه ده‌چێت"

K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2023دا، جیهان له‌به‌رده‌م ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتواندایه، پارساڵ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان گه‌یشته هه‌شت ملیار كه‌س، به‌ر له ده هه‌زار ساڵ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان نه‌ده‌گه‌یشته یه‌ك ملیۆن كه‌س، پاشان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م گه‌یشته یه‌ك ملیار و له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردووش بووه 3 ملیار مرۆڤ.
ستتیڤن ئیمۆت، توێژه‌ر له‌بواری زانستی دانیشتوانه‌وه گوتی: "هاوشێوه‌ی بۆمبێك، خه‌ریكه ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی به‌ره‌و رێژه‌یه‌كی نادیار و كراوه ده‌چێت و رووبه‌ڕووی فشارێكی زۆر بووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، هه‌موو رۆژێك له هیندستان 67 هه‌زار و سێسه‌د و هه‌شتاوپێنج كه‌س له‌دایك ده‌بن، له‌گه‌ڵ هه‌ر رۆژئاوابوونێك ملیۆنه‌ها منداڵ له وڵاتانی ناپێگه‌یشتوو و دواكه‌وتوو له‌دایكده‌بن، كه رێژه‌ی %10ـی ژماره‌ی گۆی زه‌وی پێكده‌هێنن.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و رۆژنامه‌یه، تا هاتنی ساڵی 2050، ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی ده‌گاته 9.7 ملیار كه‌س، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌كه پشتی به راپۆرتێكی گۆڤاری (لانسیت) به‌ستووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌ساڵی 2070 ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان سه‌قامگیرده‌بێت.