پۆلیسی سلێمانی: هیچ رووداوێک لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا تۆمارنەکراوە

K24 – سلێمانی:
ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ له سلێمانی به ئارامی به‌ڕێوه‌چوون و پۆلیسی سلێمانیش رایگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی شه‌ڕ و توندوتیژی تۆمارنه‌كراوه.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە (1ی کانوونی دووەم/یه‌نایه‌ری 2023) بە کوردستان24ی راگەیاند، پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد ئه‌و ژماره زۆره‌ی گه‌شتیاران روو له شه‌قامی سالمی شاره‌كه بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی، "سوپاس بۆ خوا و ماندووبوونی هێزە ئەمنییەکان، هیچ رووداوێکی وەک شەڕ، دزی یان تەقەکردن نەبووە".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، کۆتا کاتژمێرەکانی شەوی کۆتایی ساڵی 2022 و سەرەتای ساڵی 2023 بە ئارامی بەڕێکراوە و هیچ حاڵەتێکی گەورەی کێشە تۆمارنەکراوە، هۆكاره‌كه‌شی بۆ سەرکەوتنی ئەو پلانە گه‌ڕانده‌وه کە لەلایەن لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە دانرابوو.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، دوور له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ، هێزەکانی پۆلیس لە حاڵەتێکی شەڕکردندا لە شەقامی (گۆران – ئۆرزدی) سێ کەسیان دەستگیرکردووە.
شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی بەشێکی شەقامی سالم بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ داخرا، بە بەشداری هەزاران کەس ئاهەنگی پێشوازیكردن له سەری ساڵی نوێی 2023 بەڕێوەچوو.