به‌غدا تیرۆریسته‌كان له سێداره ده‌دات
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی عێراقی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ڕایگه‌یاندووه" بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جی ده‌كات كه تیرۆریستن و به تاوانی كاری تیرۆریستی حوكم دراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه، به‌ڵێن به كه‌سوكاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده ده‌دات كه بڕیاری له سێداره‌دان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه ده‌ستیان به خوێنی گه‌ل سوره و ڕۆڵه‌كانی ده‌كوژن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه" كه له زووترین كاتدا، و له چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا كۆمه‌ڵێك له‌و تیرۆریستانه له سێداره ده‌درێن.
ئه‌م به‌ڵێنانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراقی، پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا هات، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 200 كه‌س كوژران و زیاتر له 230 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له‌پاش ڕووداوه‌كه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆر له شه‌قامی عێراقیدا به‌رامبه‌ر ده‌زگا ئه‌منی و ده‌وڵه‌تییه‌كان دروست بوو، سه‌رله‌به‌یانی دوێنێش كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه به‌ردباران كرا.