ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا نهێنییه‌كی ساتی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێن ئاشكراده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی عێراق ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی، سه‌دام چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌ی لابوو.
كیڤن هۆلاند، ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆستی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له 7ـی دیسێمبه‌ری 2003 سه‌دام حوسێن له‌نێو چاڵێك ده‌رهێنرا، جۆرج بۆشی كوڕ سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا، سڵاو و رێزی بۆ ئێمه نارد، به ئه‌ركێكی تایبه‌تی وه‌سفكرد.
هۆلاند ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ دیاریكردنی شوێنی سه‌دام حوسێن له شارۆچهكهیهكی كشتوكاڵی نزیك تكریت، ئێمه به‌ره‌و شوێنه‌كه چووین، بینیمان چاڵێك به گه‌ڵا و خۆڵ حه‌شاردرابوو، له‌سه‌ره‌وه‌ش بۆری هه‌وای بۆ دانرابوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌ڵاكان و خۆڵی سه‌ر چاڵهكهمان لابرد، بۆمبێكی ده‌نگیمان خسته نێو چاڵه‌كه، له‌ناكاو ده‌نگێك بیسترا، ورده ورده شێوه‌ی كه‌سێكی قژ درێژ ده‌ركه‌وت، گرتمان و هێنامانه ده‌ره‌وه، ده‌ركه‌وت سه‌دام حوسێنه و چركه‌ساتێكی سوریالی بوو".
هۆلاند گوتیشی: "یه‌كێك له هاوكاره‌كانم ده‌ستی سه‌دامی گرت، تا بتوانێت له چاڵه‌كه بێته ده‌ره‌وه، ده‌ركه‌وت چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌ی كڵۆكی پێیه، له‌وكاته‌وه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی چه‌كی خسته سه‌ر ده‌می سه‌دام حوسێن، تا ده‌مانچه‌كه‌ی راده‌ست بكات، كه ئێستا لای جۆرج بووشی كوڕه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه زیاتر ده‌گێڕێته‌وه و گوتی: "له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌دام حوسێن، یه‌كڕاست به زمانی ئینگلیزی گوتی: "ئاماده‌م گفتوگۆ بكه‌ین"، ئێمه‌ش پێمان راگه‌یاند، "كاتی گفتوگۆ به‌سه‌رچوو".
پێشتریش پۆل بریمه‌ر ئه‌و حاكمه مه‌ده‌نییه‌ی كه جۆرج بوش دوای روخانی رژێمی سه‌دام كردی به فه‌رمانڕه‌وای عێراق، ورده‌كاریی شه‌وی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن، له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ساڵه‌كه‌م له عێراق) ئاشكراده‌كات، رایگه‌یاندبوو، "ئه‌وكاته له ژووره‌كه‌ی خۆمدا بووم، له جێگرهكهمهوه ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات و وه‌ڵامم دایه‌وه، یه‌كسه‌ر گوتی، ده‌بێت بێیت بۆ نوسینگهكهت تا له‌وێوه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی پارێزراو وه‌ربگریت، به‌ڵام پێی نه‌گوتم كێ له‌سه‌ر خه‌ته، ته‌نها گوتی، نابێت دوا بكه‌ویت، بۆیه چومه‌وه نوسینگه‌كه‌م، كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌م هه‌ڵگرت، ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بوزه‌ید، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێڵ بوو، ئه‌بوزه‌ید گوتی، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه له‌و باوه‌ڕه‌دان سه‌دام حسێن بێت، گوتیشی كه له‌ناو چاڵێكدا له زه‌وییه‌كی كشتوكاڵیی نزیك تكریت دۆزیویانه‌ته‌وه".