نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به ئێزدییه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێشوازی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد، بۆ پێدانی مافی موڵكداری خانوو و زه‌وی به ئێزدییه‌كان له ناوچه‌كانی شوێنی نیشته‌جێبوونیان كه زیاتر له 47 ساڵه له‌و مافه بێبه‌شبوون.
ئه‌م لێدوانه‌ی پلاسخارت له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هات له‌باره‌ی بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به پێدانی مافی تاپۆكردنی زه‌وی و خانوو به ئێزدییه‌كان. ههروههها پلاسخارت، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی به دانپێدانانی فه‌رمی به مافی موڵكداری زه‌وی و خانووه‌كان له‌لایه‌ن ئێزدییه‌كانه‌وه وه‌سفكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كۆتایی به جیاكاری ده‌هنێنێت.
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، هیوای خواستووه ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هۆی سوككردنی كێشه و ئازاره‌كانی ئێزدییه‌كان و هانده‌ربێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌ینه‌وا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مه‌یمونه محه‌ممه‌د شه‌ریف، به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكار له رێكخراوی هابیتات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ عێراق، كه ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ره‌خسێنێت بۆ پاراستن و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له‌ڕووی مافی نیشته‌جێبوون و موڵكداری.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی هابیتات روونیكردووه‌ته‌وه، ئێزدییه‌كانی عێراق ماوه‌یه‌كی زۆره له به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی جیاكاری له عێراق ده‌ناڵێنن و بێبه‌شكراون له مافی خاوه‌ندارێتی موڵكه‌كانیان و به‌ڵگه‌نامه‌ی تاپۆكردنی خانوو و زه‌وییه‌كانیان لێزه‌وتكراوه.
به‌پێێ ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كه له ساڵی 2018ـه‌وه كاریان له‌سه‌ركردووه، زیاتر له 14 هه‌زار و 500 داواكاری ئێزدییه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خاوه‌نداری موڵكداری له ناوچه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری تۆماركردووه.
له‌دوای ساڵی 1975ـه‌وه، به‌هۆی سیاسه‌تی جیاكاری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه، زیاتر له 250 هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی دانیشتووی قه‌زای شنگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا بێبه‌شكراون له به‌ده‌ستهێنانی مافی خاوه‌ندارییه‌تی زه‌وی و خانووه‌كانیان.
رۆژی (27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر تاپۆكردنی زه‌وی و خانووی ئێزدییه‌كان له 11 ناوچه‌ی شنگال، كه بریتین له كۆمه‌ڵگه‌كانی، خانه‌سۆر (التأمیم)، دووگرێ (حطین)، بۆره‌ك (الیرموك)، گوهبه‌ل (الاندلس)، زۆراڤا (العروبة) و دههۆلا (القادسیة) له ناحیه‌ی شیمالی سه‌ر به قه‌زای شنگال. هه‌روه‌ها كۆمهڵگكانی ته‌ل قه‌سه‌ب (البعث) و ته‌ل به‌نات (الولید) له ناحیه‌ی قه‌یره‌وانی سه‌ر به قه‌زای شنگال و كۆمه‌ڵگه‌كانی ته‌ل عوزێر (القحطانیة)، سیپا شێخدرا (الجزیرة) و كهرزرك (العدنانیة) له ناحیه‌ی قه‌حتانییه‌ی سه به قه‌زای به‌عاج له پارێزگای نه‌ینه‌وا.