رووسیا قەرەبووی ماددی خێزانی سەربازە کوژراوەکانی دەکاتەوە

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا قەرەبووی ماددی خێزانی سەربازە کوژراوەکانی دەکاتەوە و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی برینداریشبوون نزیكه‌ی 42 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، میدیاکانی رووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بڕیارێکی واژۆكردووه و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه هەر خێزانێکی رووسیا سەربازێکیان لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا کوژرابێت بڕی 68،800 دۆلار وەک قەرەبوو لەلایەن حکومەتی رووسیاوە پێیاندەبەخشرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیارەکە دڵنیایی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی زیاتر بۆ خێزانی سەربازەکان دەستەبەر دەکات و ئەو سەربازانەشی لە 24ی شوباتی 2022ەوە لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا برینداربوون بڕی 41،300 دۆلار وەک قەرەبوو وەردەگرن.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی دووشه‌ممه (2ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ئۆكرانییه‌كان له رێگه‌ی چوار مووشه‌كه‌وه، ناوه‌ندێكی سوپای رووسیایان له شاری ماكیڤكای له رۆژهه‌ڵاتی دۆنستیك به ئامانجگرت، به‌وهۆیه‌وه 63 سه‌ربازی رووسی كوژران.
رۆژی سێشه‌ممه (24ـی شوبات/فێبرێوه‌ریی 2022)، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.