شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ سوید سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەکات
بارزان حهسهن / برۆکسل:
شەش مانگی رابردووی سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئەوروپا لەلایەن کۆماری چیک کۆتایهات و لەسەرەتای شەش مانگی ئەمساڵەوە تاوەکو 30ـی حوزەیرانی 2023، سوید سەرۆکایەتی دەکات.
27 سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەوروپا ئەندامن لەم ئەنجوومەنەدا، بەشێوەیەکی نافەرمی بە (ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوروپا) ناسراوە.
لەمەودوا زۆربەی کۆبوونەوە و کۆنفرانسە گرنگەکانی سەرکردەکانی ئەوروپا و وەزیرەکانیان لە ستۆکهۆڵم و برۆکسل بەڕێوەدەچن و پێشنیارکردنی پرس و بابەتە سیاسی و ئابوورییەکان و بڕیارە گرنگەکانیش هەر لەو دوو پایتەختەوە دەردەچن.
ئەم ئەنجوومەنە لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا کاریان یاسادانان، هەموارکردنەوە، پەسەندکردن و ڤیتۆکردنی پێشنیارەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپایە.
ئەنجوومەنی ئەوروپا یاخود ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوروپا، بە شیوازێک کاردەکەن بۆ نموونە لهكاتی دروستبوونی قهیران له ئەوروپا، وەک قەیرانی کۆچبەران، 27 وەزیری کۆچبەری وڵاتانی ئەوروپا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە دەکەن و پێشنیار و راسپاردە ئامادەدەکەن بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی 27 سەرکردەکانی ئەوروپا و لە کۆتایدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن.