فایەق زێدان: دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکردووە

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق

K24 - هەولێر:

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگا فه‌رمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ده‌ركردووه‌.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لە بەغدا رایگەیاند، دادگا فه‌رمانی دەستگیکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ده‌ركردووه‌، چونکە ئەو فەرمانی کردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی.

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق گوتیشی: دەسەڵاتی دادوەری درێغی ناکات لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک کە لە تاوانی تیرۆرکردنی ئەواندا بەشداری کردبێت.

قاسم سولەیمانی لە 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ "ئەبو مەهدی موهەندیس" لەلایەن سوپای ئەمەریکا لە رێگەی مووشەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کوژران.

دواتر کابینەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، وەک سەرکەوتنێکی ئەمنی هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.

Fly Erbil Advertisment