به‌شێكی موسڵ تاوه‌كو ئێستا وێرانه‌یه و ژیانی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه

K24 – موسڵ:
به‌هۆی وێرانی به‌شی راستی شاری موسڵ كه تاوه‌كو ئێستا ئاوه‌داننه‌كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه له دۆخێكی خراپی مرۆیی‌دا ده‌ژین و كوردستان24 نه‌هامه‌تییه‌كانیان ده‌گوازێته‌وه.
وێرانی خانووه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی شاری موسڵ، بووه‌ته شوێنی سه‌گه بێ لانه‌كان و مه‌ترسییه‌كی زۆری بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه، به‌تایبه‌تی منداڵان كه ناتوانن به‌بێ ئاگاداری كه‌سوكاریان بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان.
فارس ئه‌حمه‌د، دانیشتوویه‌كی به‌شی راستی شاری موسڵه و بۆ كوردستان24 باس ترسی منداڵه‌كانیان ده‌كات و ده‌ڵێت، "من هاتوومه دوای منداڵه‌كان، چونكه ئه‌وان ناتوانن به ته‌نیا هاتووچۆبكه‌ن، ئێمه ده‌بێت بۆ قوتابخانه‌یان ببه‌ین و بیانگه‌ڕێنینه‌وه له ترسی سه‌گه‌كان، به‌تایبه‌تی به‌یانیان لێره هیچ ئارمی نییه".
هه‌روه‌ها سالم عه‌بدوڵڵا، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خۆیان ده‌كات و ده‌ڵێت، "كه‌س هه‌یه حه‌زبكات له‌م شوێنانه بژیت، ئێمه نازانین داواكاری خۆمان له كێ بكه‌ین، بچینه لای كێ، ئێمه لێره برسی و ماندوو و مردووین، كاره‌بامان نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆر كه‌مه".
به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ رووبه‌ڕووی وێرانكاری گه‌وره بووه‌نه‌وه و تاوه‌كو ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كان ئاوه‌داننه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی زه‌حمه‌تكردووه و بووه‌ته گۆڕه‌پانێكی مه‌ترسیدار بۆ ژیانیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌و به‌دواداچوونه‌ی كوردستان24 تۆرماكراون، نه‌ك ته‌نیان به‌كاتی شه‌و، به رۆژیش، سه‌گه بێلانه‌كان مه‌ترسییه‌كی زۆریان بۆسه‌ر ژیانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی موسڵ دروستكردووه، هه‌روه‌ها چۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كانیش له دانیشتووانه‌كه‌ی، دیمه‌نه‌كانی ناوچه وێرانه‌كانی موسڵی به مه‌ترسیدارتر ده‌رده‌خات كه ئاستنه‌گ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی دروستده‌كات.