باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی له مووسڵ داڕما

K24 – هه‌ولێر:
باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی له مووسڵ داڕما و ژماره‌یه‌ك كرێكار كه‌وتنه ژێر داروپه‌ردوو رووخاوه‌كان و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمیدا، نۆ كه‌س رزگاركراون و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، باڵه‌خانه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی یارمجه‌ی به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ و ئه‌وانه‌ی رزگاركراون، زۆربه‌یان به‌سووكی برینداربوون.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و رووداوه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی مووسڵ رایگه‌یاندووه، باڵه‌خانه‌كه له‌كاتێكدا رووخاوه، كه كاری كۆنكرێتكردنی تێدا ده‌كرا و تیمه‌كانیان توانیویانه ده كرێكار رزگاربكه‌ن و دوو كه‌سیش له‌ژێر پاشماوه‌ی رووخاوی باڵه‌خانه‌كه ماونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به گیانله‌ده‌ستدانی هیچ كه‌سێك بكات.