کەشناسی عێراق: بارانبارین بەردەوامبدەێت
K24 - هەولێر:
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، شەپۆلەکانی بارانبارین و هەورە بروسکە لەچەند رۆژی داهاتوودا بەردەوامدەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.
ئاژانسی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی بارانبارین، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەردەوامی بارانبارینەکەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان هەیە، باسی لەوەشکرد، بەم دواییانە لە ئەنجامی بارانبارینەوە رێژەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات و ئەهوارەکانی زیادیانکردووە.
ئەم پێشبینییەی ئاژانسی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لەکاتێکدایە کە دوێنێ (پێنجشهممه 5ـی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2023) بههۆی خراپی كهشوههوا، لهسهرجهم دامودهزگاكانی حكومهت و ناوهندهكانی خوێندن كرایه پشووی فهرمی.
سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانیش، بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دوێنێ بلاویکردەوە، رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا.