ره‌وه‌ندی كوردی بۆ پشتیوانی له رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گای یه‌كێتی ئه‌وروپا گردبوونه‌وه

K24 - برۆكسل / بارزان حه‌سه‌ن:
له دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له برۆكسل له‌به‌رده‌م باره‌گای یه‌كێتی ئه‌وروپا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ره‌وه‌ندی كوردی له ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا دژی له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارییان كرد.
یه‌كێك له رێكخه‌رانی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌سته و رێكخراوێكی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانه‌كه رێكخراوه و ده‌یانه‌وێت ده‌نگی كوردان له رۆژئاوای كوردستان بگه‌یه‌نینه په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ر ژیان و خاكی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای چالاكوانانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا، له 22 ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا خۆپیشاندان له‌دژی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق ئه‌نجامدا كه به‌رێككه‌وتنی سێقۆلی مۆسكۆ ناسراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رۆژی (چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، تێیدا باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاواره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، میدیای حكومه‌تی سووریا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه‌ی مۆسكۆی نێوان دیمه‌شق، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆی ئاشكراكرد كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له خاكی سووریا و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی M4ـی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، رۆژنامەی وەتەنی سووری لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی مۆسکۆ بڵاویکردووەتەوە، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێککەوتوون لە سەر ئەوەی سوپای توركیا هێزه‌كانی لە خاکی سووریا بكشێنێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ریی خاكی سووریا بگرێت، هه‌روه‌ها ێککەوتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی M4.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری، له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی مۆسكۆ، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌كه هاوڕابوون و دووپاتیانكردووەتەوە لەسه‌ر ئه‌وەی په‌كه‌كه بۆ توركیا و سووریا جێی مه‌ترسییه.