لە کافتریایەکی سلێمانی گەنجێک کوژرا
K24 - سلێمانی:
لە کافتریایەک لە نزیک پردی خه‌سره‌وخاڵ له شاری سلێمانی ته‌قه له گه‌نجێك كرا و لەئەنجامدا گیانی له‌ده‌ستدا، ئاسایشی سلێمانیش ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا بە کوردستان24ی راگەیاند، لە گیانلەدەستدانی کەسێک ئاگادارکراونەتەوە کە فیشەک بەر سەری کەوتووە، هەروەها تەرمی کەسەکەیان وەرگرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کوژراوەکە ناوی رێبین خالیدە و لەدایکبووی 1986ـە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كورژاوه كارمه‌ندی كافتریاكه بووه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به چه‌كی جۆری ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه بكوژه‌كه دوای رووداوه‌كه هه‌ڵاتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی و دواتر بە هاوکاری ئاسایشی گەرمیان توانیویانه به کەمتر لە دوو كاتژمێر تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکەن و رووبەڕووی یاسای بکەنەوە.