نێچیرڤان بارزانی: به‌خێرهاتنی وڵاته به‌شداربووه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 ده‌كه‌م

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و به‌خێرهاتنی وڵاته به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانه‌تییه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، "دڵخۆشم به ئاماده‌بوونی ئه‌مڕۆم له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سره‌ی خۆشه‌ویست".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی به‌سره و هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی میوانداریكردنی ئه‌و "پاڵه‌وانه‌تییه گرنگه".
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "شانازی به‌م ده‌ستكه‌وته عێراقییه ده‌كه‌م و به‌خێرهاتنی وڵاته به‌شداربووه‌كان له پاڵه‌وانه‌تییه‌كه ده‌كه‌م".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانییه‌تی جامی كه‌نداوی 25 ده‌خوازێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی هه‌رێم گه‌یشتنه شاری به‌سره و به‌شدارییانكرد له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی جامی كه‌نداوی 25.