ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تی خۆی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی رێككه‌وتنی سێقۆڵی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا له كۆشكی سپی رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک پشتگیری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی ئەسەد ناکەن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا گوتیشی، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد وەک خۆیەتی و ئاسایی نەبووه‌تەوە، هانی هیچ وڵاتێکیش نادەین پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی ئەسەد ئاسایی بکاتەوە".
جۆن کێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، واشنتن چاوەڕێ دەکات بزانێت کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە بەکوێ دەگەن و دەرەنجامەکانیان چی دەبێت. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، "نامەوێت پێش رووداوەکان بکەوم، بەڵام بێگومان پشتگیری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی ئەسەد ناکەین".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رۆژی (چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، تێیدا باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاواره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، میدیای حكومه‌تی سووریا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه‌ی مۆسكۆی نێوان دیمه‌شق، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆی ئاشكراكرد كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له خاكی سووریا و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی M4ـی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، رۆژنامەی وەتەنی سووری لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی مۆسکۆ بڵاویکردووەتەوە، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێککەوتوون لە سەر ئەوەی سوپای توركیا هێزه‌كانی لە خاکی سووریا بكشێنێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ریی خاكی سووریا بگرێت، هه‌روه‌ها ێککەوتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی M4.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری، له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی مۆسكۆ، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌كه هاوڕابوون و دووپاتیانكردووەتەوە لەسه‌ر ئه‌وەی په‌كه‌كه بۆ توركیا و سووریا جێی مه‌ترسییه.