یه‌كێتی ئه‌وروپا: به‌هۆی له سێداره‌دانی دوو كه‌س له ئێران تووشی شۆك بووین

K24 – هەولێر:
به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و كوشتنی دوو كارمه‌ندی ئه‌منی، دوو كه‌س له سێداره‌دران، یه‌كێتی ئه‌وروپا شۆكبوونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تاران راگه‌یاند.
نه‌بیله مه‌سراڵی گوته‌بێژی جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، به‌هۆی له سێداره‌دانی محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می و سه‌ید محه‌ممه‌د حوسه‌ینی به تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، یه‌كێتی ئه‌وروپا تووشی شۆك بووه.
دوو خۆپێشاندەر لە شاری کەرهجی ئێران بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی بەسیجی (حەشد) لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بڕیارەکەیان بەسەردا جێبەجێکرا.
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاندووە، "هەر دوو تاوانبار لە میانی خۆپێشاندانەکانی شاری کەرەجدا، روحوڵڵا عەجەمیانیان تەنیا بە تاوانی ئەوەی جلوبەرگی بەسیجی لەبەردا بووە، کوشتووە". هەر پەیوەندیدار بەو دۆسیەیە، 16 کەسی دیكه‌ش دەستگیرکراون.
بەسیج (حەشد)، یەک لەو هێزانەیه کە وەک رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرایانکردووە، بەشداربووە لە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران.
نزیکەی چوار مانگە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی ئێران بەردەوامە، ئەو خۆپێشاندانانە لەگەڵ کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی تارانەوە، دەستپێکران.
زۆربەی خۆپێشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سەرکوتکران و بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤەوە بڵاوبوونەتەوە، تا ئێستا نزیکەی 550 خۆپێشاندەر کوژراون سەرووی 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
ئەو رێکخراوانە ئاشکرایانکردووە، 100 دەستگیرکراو مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.