خامنه‌یی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئێرانی گۆڕی

K24 – هەولێر:
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاڵوگۆڕی له پۆستی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئێران كرد و كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌م پۆسته دیاریكرد.
له (16ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی 2022)ـه‌وه تاكو ئێستا، به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ژینا ئه‌مینی له لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێران و دواتر گیانی له‌ده‌ستدانی، خۆپیشاندان له ئێران به‌رده‌وامه، كه به‌هۆیه‌وه نزیکەی 550 خۆپێشاندەر کوژراون و سەرووی 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون و هه‌روه‌ها 100 دەستگیرکراویش مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بڵاویكرده‌وه، عه‌مید ئه‌حمه‌د ره‌زا رادانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئێران، له شوێنی عه‌مید حوسێن ئه‌شته‌ری كه له ساڵی 2015ـه‌وه ئه‌م پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، ده‌ستنیشانكرا.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی خامهنهئیدا هاتووه: "دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی عه‌مید حسێن ئه‌شته‌ری و سوپاس پێ‌زانین بۆ خزمه‌ته‌كه‌ی، فه‌رمانده‌یه‌كی نوێی پۆلیس بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دیاریكرا".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، به‌هۆی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری دژ به مافی مرۆڤ، پێشتر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسی پۆلیسی نوێی ئێرانی خستووه‌ته لیستی سزادراوان، كه له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان، ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری ئه‌نجامداوه.